Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:36

بایدن سەربازانی ئه‌مریکا ره‌وانه‌ی ئۆکراینا ناکات

کوردستان TV
100%

کۆشکی سپی ئاشکرای کرد کە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن نیازی نییە سەرباز بۆ ئۆکراینا بنێرێت.

گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە لە کۆشکی سپی ئەنجامیدا، ھەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

جێن ساکی ئاماژەی بەوە کرد کە رووسیا لە ھەموو کاتێکدا بەردەوامی بە ھەڕەشەی داگیرکردنی ئۆکراینا دەدات و ھیچ پێشبینییەکیان نییە لەسەر کاتی ئەنجامدانی هێرش و گوتی: "ناتوانین ئەوە بخوێنینەوە کە (سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر) پوتین بیری لێدەکاتەوە".

گوتەبێژی کۆشکی سپی جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا، بۆ ھەر سیناریۆیەک لە ئامادەباشیدایە و گوتی: "ئێمە رێگای دیپلۆماتی ھەڵدەبژێرین، بەڵام زیادبوونی جموجۆڵ لە ناوچە سنوورییەکان دەبینین".

جێن ساکی جەختی لەوە کردەوە کە بایدن لە ئێستادا تیشکی خستووەتەسەر باڵی رۆژھەڵاتی ناتۆ و گوتی: "بۆ ئەوەی ئاشکرا بێت بیڵێم، بایدن ھیچ ویست و نیازێکی نییە بۆ ناردنی سەرباز بۆ ئۆکراینا".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.