Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 12:51

عێراق بەربەستی کۆنکرێتی بەدرێژایی سنووره‌که‌ی لەگەڵ سووریا دروست ده‌کات

کوردستان TV
100%

حکومەتی عێراق بڕیاریدا بەربەستێکی ئەمنی کۆنکرێتی لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا دروست بکات وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی وڵاتەکە لە پێشێلکارییەکان.

وەزیری رۆشنبیری و گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، حەسەن نازم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامی دا، گوتی: "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی سەبارەت بە سیستمی ئەمنیی سنووری وڵات لەگەڵ سووریا تاوتوێ کرد و چەند بڕیارێکی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە سنووردا دەرکرد".

حەسەن نازم گوتیشی "ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی خەرجی پێویست بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوەی دەست بکات بە دروستکردنی بەربەستێکی ئەمنی کۆنکرێتی لەسەر سنوور لەگەڵ سووریادا".

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق هیچ ئاماژەیەکی بە وردەکاریی میکانیزم و کاتی دروستکردنی بەربەستەکە نەدا.

پرسی کۆنتڕۆڵکردنی سنوور لەگەڵ سووریا یەکێکە لە گەورەترین ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی هێزە عێراقییەکان دەبێتەوە، بەهۆی درێژیی هێڵی سنوورەکە کە زیاتر لە هەزار کیلۆمەترە، لەگەڵ کەمی تواناکانی لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەدان چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە کە هەوڵیان داوە بچنە ناو خاکی عێراقەوە کە هەندێکیان هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بوون و کەسانی دیکەی بیانیشیان لەنێودا بوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.