له شاری كه‌ركووك ،كتێبخانه‌ی كارێز وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت و گشتی له ساڵی 2715ی كوردی/ 2015ی زایین له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا خۆی ڕاگه‌یاند. ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌ك یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی كولتوور له چه‌شنی خۆی، به سه‌ره‌تایه‌كی ساده ده‌ستی پێ كرد. گرد بوونه‌وه‌ی دسته‌بژێری كولتوور و هونه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی به ده‌وری پرۆژه‌كه و پشتیوانی كردنیان له كارێز، وای كرد هێدی هێدی گه‌شه بكات.
كتێبخانه‌ی كارێز له حه‌وته‌مین ساڵه‌ی خۆیدا ده‌خوازێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ی ڕێبه‌ندان، كارێز دۆستان له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا، بیر و ڕا و پێشنیاری خۆیان له باره‌ی پرۆژه‌كه بخه‌نه ڕوو.
پاڵپشت به دروشمی كتێبخانه‌كه "كارێز ماڵی هه‌مووانه"، ده‌خوازین هه‌مووان له گه‌شه پێدانی كارێزدا به‌شدار بن.
ساڵی ڕابردوو پتر له (5) هه‌زار كه‌س سه‌ردانی كتێبخانه‌ی كارێزیان كرد، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا 87 چالاكیی هه‌مه‌جۆری تێدا پێشكه‌ش كرا، كه (12) چالاكییان تایبه‌ت بوون به منداڵان. كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی میوانی چالاكییه‌كانی كارێز بوون سه‌رووی 2669 كه‌س بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر، به‌ده‌ر له ڕۆژانی چالاكی، سه‌ردانی كارێزیان كردووه.
كارێز پرۆژه‌یه‌كه بۆ كورد و كوردستانیان دامه‌زراوه. به هیواین به پشتیوانیی هه‌مووان زیاتر گه‌شه بكات..
كات: (3,30) سێ و نیوی پاش نیوه‌ڕۆ
شوێن: كه‌ركووك - كتێبخانه‌ی كارێز
ئا-كامران
که‌رکووک..یادی کتێبخانه‌ی کارێز ده‌کرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.