Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:51

لە شەڕ و پێکدادانێکدا هەشت زیندانی کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون

کوردستان TV
100%

لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەناو زیندانیانی گرتووخانەی شاری کۆلیما سەنتەری ویلایەتی کۆلیما ناوەڕاستی رۆژئاوای مەکسیک، هەشت کەس کوژران و حەوتی دیکەش برینداربوون.

بەپێی میدیاکانی مەکسیک لە سەنتەری تێکەڵکردنەوەی کۆمەڵایەتیی (cereso) شاری کۆلیما، شەڕ و پێکدادان لەنێوان گرووپە زیندانیکراوەکاندا دروست بووە.

لەو شەڕ و پێکدادانەدا کە چەک و چەقۆ بەکارهێنراوە، هەشت زیندانی کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن دیوانی پارێزگای کۆلیما بڵاوکراوەتەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری زیندانییە کوژراوەکان کراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.

هەروەها ئاماژە بەوەیش کراوە کە دۆخی گرتووخانەکە کۆنترۆڵ کراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.