Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 01:16

هەڵمەتێکی گەورەی خاوێنکردنەوەی شه‌قامه‌کان لە هەولێر بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


بە بەشداری زیاتر لە 150 كرێكار و 10 ئامێری گسكدانی شەقام و 8 تانكەری ئاو و 10 قەلابی بچووك و 12 ماتۆرسكیل هەڵمەتێكی فراوان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و ئەمڕۆش كار لە خاوێنكردنەوە و كردنەوەی سەری مەنهۆلەكان دەكرێت.
هەڵمەتەكە لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی دوورگە تەنیشتییەکان و ناوەندییەکان و شەقامی ۱۲۰مەتریی هەولێر بەڕێوەبردرا كە تێیدا ۱٥۰ کرێکار و ۱۰ ئامێری گسکدانی شەقام و ٨ تانکەری ئاو و ۱۰ قەلابی بچووک و ۱۲ ماتۆرسکیل بەشدار بوون و ئەمڕۆش هەڵمەتێكی تری خاوێنکردنەوە و کردنەوەی سەری مەنهۆڵەکان ئەنجام دەدرێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.