له‌میانی گه‌ری یازده‌می خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان و له‌شاری كه‌ركوك یانه‌ی خاك میوانداری یانه‌ی پیشه‌سازی شاری هه‌ولێری كرد‌و هه‌ردوو یانه‌ش به تۆمار كردنی گۆلێك یه‌كسان بوون .
وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام له گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و سێ هاوكار ئه‌حمه‌د گۆلێكی بۆ یانه‌ی خاك تۆمار كرد‌و میوانداره‌كانی له‌یاریه‌كه پێشخست ، حه‌وت خولهك دواتر هیوا جه‌لال به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سوودی یانه‌ی پیشه‌سازی میوان تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌شی یه‌كسان كرده‌وه‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و هه‌ر یانه‌یه‌و بهخالێكی یاریه‌كه رازی بوون .
له‌دوای كۆتایی هاتنی یاریش یاریزانی یانه‌ی خاك شاهۆ فازیل له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی باسی له‌یاریه‌كه كرد .
له‌خولی پله‌یه‌کی کوردستاندا هه‌ولێر و خاک یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.