هه‌ردوو یاریزان زێدان ئیقبال و عه‌لی حه‌مادی په‌یوه‌ندیان به مه‌شقه‌كانی هه‌لبژارده‌ی عێراق كرد له تارانی پایته‌ختی ولاتی ئێران.
ڕۆژی دووشه‌ممه شاندی هه‌لبژارده‌ی عێراق به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی جه‌وله‌ی حه‌وته‌می یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی قه‌ته‌ر گه‌یشتنه تارانی پایته‌خت و بریار وایه رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر یاریگای ئازادی روبه‌رووی هه‌لبژارده‌ی ئێران ببێته‌وه.
دوێنی یاریزان زێدان ئیقبال كه له رێزی تیپی دووه‌می یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد یاری ده‌كات و عه‌لی حه‌مادیش یاریزانی یانه‌ی لوی كه‌مب وێنده‌رزی له پله یه‌ك ی ئینگلیزی یاری ده‌كات ، گه‌یشتنه تاران و په‌یوه‌ندیان به‌مه‌شقه‌كانی هه‌لبژارده‌ی عێراق كرد .
شایه‌نی باسه هه‌لبژارده‌ی ئێران پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌و خاوه‌نی شازده خاله‌و پێنج یاری بردۆته‌وه‌و یه‌ك یاریش یه‌كسان بووه‌و تا ئێستاش هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندوه له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌لبژارده‌ی عێراق به كۆكردنه‌وه‌ی چوار خاڵ له پله‌ی پێنجه‌م دێت و له چوار یاری یه‌كسان بووه‌و دوو یاریشی دۆڕاندوه‌و تا ئێستاش له هیچ یارییه‌ك سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه .
هه‌ردوو یاریزان زێدان ئیقبال و عه‌لی حه‌مادی په‌یوه‌ندیان به مه‌شقه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.