له پێنجه‌م یاری قۆناغی شازده‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا كه یاریه‌كانی له ولاتی كامیرۆن به‌رده‌وامه هه‌لبژارده‌ی سه‌نیگال به تۆمار كردنی دوو گۆل به‌ربه‌ستی هه‌لبژارده‌ی كاپ ڤێردی بری و خۆی گه‌یانده قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای كویكونگ به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی بیست و چوار ناوبژیوان پاتریك ئه‌ندۆرادی به‌كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یارگاو به‌هۆیه‌وه هه‌لبژارده‌ی كاپ ڤێردی به ده‌یاریزان به‌رده‌وام بوون له یاری كردن ، گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه به‌بێ تۆمار كردنی گۆل كۆتایی پێ هات .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو حه‌وت ڤۆزینیای گۆلپارێزی كاپ ڤێردی كارتی سووری به‌روودا به‌رزكرایه‌وه‌و هه‌لبژارده‌كه به نۆ یاریزان یاریه‌كه‌یان ته‌واو كرد .
له خوله‌كی شه‌ست و سێ سادیۆ مانی گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی له سوودی سه‌نیگال تۆمار كرد ، له دوا خوله‌كی یاریش بامیادینگ گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌نیگال تۆمار كرد‌و هه‌لبژارده‌كه‌ش خۆی گه‌یانده قۆناغی چاره‌گی كۆتایی و كاپ ڤێردیش مالئاوایی له جامه‌كه كرد .
سه‌نیگال گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.