Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 19:31

له‌یارییه‌کی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقیا 8 که‌س کوژراون و ده‌یانی که‌سی دیکه‌ش برینداربوون

کوردستان TV
100%


بەهۆی یارییەکی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، کە رکابەرییەکانی لە کامیرۆن بەڕێوەدەچن، هەشت کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
 لە یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی کامیرۆن و كۆمۆرۆس، کە یارییەکە لەسەر یاریگەی پاوڵ بیا لە شاری یاوندی پایتەختی کامیرۆن بەڕێوەچوو، لە دەرەوەی یاریگە بەهۆی جەنجاڵی و زۆری ژماره‌ی هانده‌رانی هەردوو هەڵبژاردەدا هه‌شت کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بەو هۆیەوە برینداربوون. 
 راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان بڵاویانکردەوە،كه‌ بەرپرسانی یارییەکە و وڵاتی کامیرۆن نەیانویستووە ئەو هەواڵە بگاتە، یاریزانان و هاندەرانی نێو یاریگە، بۆ ئەوەی کاریگەریی خراپ لەسەر یارییەکە دروست نەکات، بەڵام هەر زوو ڤیدیۆی هاندەران لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوکرایەوە و هەموو جیهان دیمەنەکانیان بینی.
 بەپێی سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی ئەفریقا، بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی لە یارییەکەدا برینداربوون، بارودۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر چاودێریدان.
 ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، دوو ژن، چوار پیاو کە تەمەنیان لەسەرووی سی ساڵیه‌، لەگەڵ منداڵێک و کەسێکی کە بەرلەوەی لایەنی پەیوەندیدار بگەنە شوێنی رووداوەکە، تەرمەکەی لەلایەن خانەوادەکەیەوە بردراوەتەوە ماڵەوە
  لە جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئەفریقاو تایبه‌ت له‌ یاریه‌كانی هه‌لبژارده‌ی كامیرۆن پێچەوانەی هەڵبژاردەکانی دیکە رێگە بە ئامادەبوونی رێژەی سه‌تا هه‌شتای هاندەران دەدرێت، یاریگەی پاوڵ بیاش جێگەی شه‌ست هەزار هاندەر تێیدا دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە زیاتر لەپه‌نجا هەزار هاندەر ویستویانە لە یاریگەدا ئامادەبن، بۆیە جەنجاڵییەکی زۆر دروستبووە و بووەتە هۆکاری دروستبوونی کارەساتێکی گەورە کە بەشکست بۆ ولاتی کامیرۆن هەژمار دەکرێت
ئه‌مرۆش سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌فریقیا (باتریس مۆتسیبی ) رایگه‌یاند كه‌ هیچ یاریه‌كی دیكه‌ی جامه‌كه‌ له‌سه‌ریاریگای پاول پیا به‌رێوه‌ناچێت
 .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.