Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:40

نادال گه‌یشته‌ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئوستڕالیا

کوردستان TV
100%


یاریزانی ئسپانی رافائیل نادال گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوستڕالیا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان كه‌ یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌.
 له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، نادالی پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاپۆڤالۆڤی كه‌نه‌دی و پۆلینكراوی چوارده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌.
یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای رۆد لاڤێر ئه‌رینا به‌رێوه‌چوو ئه‌م دوو یاریزانه‌ بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێرو هه‌شت خوله‌ك روبه‌روی یه‌كتری بوونه‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ ، شه‌ش چوار بۆ نادال و شه‌ش چوار ، شه‌ش سێ بۆ شابۆڤالۆڤ.
 له‌ كۆمه‌له‌ی پێنجه‌م و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌شدا نادال به‌ شه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ سێ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی وله‌م قۆناغه‌ش تێنسزانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ روبه‌رووی تێنسزانی ئیتالی ماتیۆ بێرنیتی ده‌بێته‌وه‌.   
 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.