Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 19:31

سێڤییا گرێبەستکردنی لەگەڵ ئەنتۆنی مارسیالی هێرشبەری فەرەنسی راگەیاند

کوردستان TV
100%


یانەی سێڤییای ئیسپانی گرێبەستکردنی لەگەڵ ئەنتۆنی مارسیالی هێرشبەری فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی راگەیاند.
 یانە ئیسپانییەکە لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، گرێبەستکردنی بەشێوەی خواستن لەگەڵ مارسیال راگەیاند، کە یاریزانەکە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە یاری بۆ دەکات.
 لە بڵاوکراوەی یانە ئەندەلووسیه‌گه‌دا هاتووە "یاریزانە فەرەنسییەکە، دەتوانێت وەک هێرشبەری سەرەڕم یاری بکات، ماوەی شه‌ش مانگ درێسی سێڤییا ده‌پۆشێت بەبێ ئەوەی مەرجی کڕینەوەی یەکجاری دانرابێت.
 مارسیال ساڵی دووهه‌زارو دوازده‌ کاروانی وەرزشیی خۆی لەگەڵ یانەی ئۆڵیمپیک لیۆن دەستپێکرد، بەڵام تەنیا چوار یاری لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە ئەنجامدا و بۆ ماوەی سێ ساڵ چووە ریزەکانی یانەی مۆناکۆ.
 لە سالی دووهه‌زارو پازده‌ مارسیال پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدەوە کرد، بەرامبەر بە هه‌شتا ملیۆن یۆرۆ، کە لە یەکەم وەرزیدا ئاستێکی باشی پێشکێش کرد و لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا حه‌ڤده‌ گۆڵی بە درێسی شەیتانە سوورەکانەوە تۆمارکرد و نۆ گۆلیشی بۆ هاوكاره‌كانی دروست كرد
 مارسیال لە وەرزی دوهه‌زارو شازده‌ بۆ دووهه‌زارو حه‌ڤده‌ نازناوی یۆرۆپالیگی لەگەڵ مان یونایتد بەدەستهێنا، بەڵام باشترین وەرزی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە وەرزی دووهه‌زارو نۆزده‌ بۆ دووهه‌زارو بیست بوو، کە بەشداری لە په‌نجا یارییدا کرد و بیستو سێ گۆڵی تۆمارکرد .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.