Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 19:31

مانچینی بانگهێشتی ماریۆ بالۆتێلی ده‌کات بۆ ڕیزەکانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

کوردستان TV
100%


رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکانی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی دوو هه‌زارو بیست و دووی قەتەر راگەیاند، 
 هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رۆژی بیست و چواری مانگی سێ لەسەر یاریگەی رینزۆ باربێرا لە پێشکۆتایی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی بیست و دووـی قەتەر، رووبەڕووی هەڵبژاردەی مەقدۆنیای باکوور دەبێتەوە.
 ئەگەر ئیتاڵیا توانی بەربەستی مەقدۆنیای باکوور تێپەڕێنێت، رووبەڕووی براوەی یاریی نێوان پۆرتوگال و تورکیا دەبێتەوە، ئینجا براوەی ئەو یارییە یەکلاکەرەوەیە بلیتێکی مۆندیال وەردەگرێت و دەگاتە قەتەر.
 مانچینی بانگهێشتی ماریۆ بالۆتێلی كردۆته‌وه‌ بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، کە راهێنەری هەڵبژاردەی ئازووری داوایلێکردووە ئامادەی کەمپێکی مەشقی سێ رۆژی ببێت و پابەندبێت، 
 ماریۆ بالۆتێلی، ئێستا یاریزانی یانەی ئەدەنەسپۆری تورکییە و لەگەڵیدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بۆیە لە چەند یانەیەکیشەوە داوادەکرێت، کە بەر لە چەند رۆژێک میدیای بەریتانیا ئاشکرایکرد کە بەرپرسانی یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی بیر لە گرێبەستکردن لەگەڵ بالۆتێلی دەکەنەوە، بەڵام هێشتا هیچ ئۆفه‌رێكیان پێشکێشی یانەی ئەدەنەسپۆرتی تورکی نەکردووە.
 ماریۆ بالۆتێلی، کە ماوەی سێ ساڵە لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوورخراوەتەوە، یەکێکە لەو سیوپێنج یاریزانەی لە کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی ئیتاڵیادا کۆدەبنەوە و دواتر پێکهاتەی کۆتایی هەڵبژاردەکە لەلایەن مانچینییەوە بۆ پاشکۆی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی قەتەر دەستنیشان دەکرێت.
 ماریۆ بالۆتێلی، کە هەمیشە کێشە دروستدەکات، پێشتر دوو ئەزموونی لەگەڵ دوو یانەی پرێمەرلیگ تاقیکردووەتەوە، یەکەمیان لەگەڵ مانچێستەر سیتی و دووەمیشیان لەگەڵ لیڤەرپوول.
 بالۆتێلی تەمەن سی ویه‌ك ساڵ، تاوەکو ئێستا لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا، نۆ گۆڵی بۆ ئەدەنەسپۆرت تۆمارکردووە و چوار گۆلیشی بۆ هاوكاره‌كانی دروست كردووه‌.

      

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.