Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 11:08

هێرشێکی مووشەکیی لە پارێزگای ئەنبار پووچەڵکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، دەستیان بەسەر پێنج مووشەکدا گرت کە ئامادەکرابوون ئاراستەی قەزای گەرمە رۆژھەڵاتی پارێزگای ئەنبار بکرێن.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە دوای رووداوە تیرۆریستییەکەی ئێوارەی دوێنێ لە قەزای گەرمە رۆژھەڵاتی پارێزگای ئەنبار، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەیەکی نزیک رووباری دیجلە، دەستیان بەسەر پێنج مووشەکدا گرتووە کە ئامادەکرابوون ئاراستەی قەزای گەرمە بکرێن.

راشیگەیاندووە کە مووشەکەکان دوای ھەڵگرتنەوەیان، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە لەناوبراون.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت شەوی رابردوو، سێ مووشەکی کاتیوشا ئاراستەی شوێنی مانەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی لە قەزای گەرمە رۆژھەڵاتی پارێزگای ئەنبار کران کە بەھۆیەوە دوو ھاووڵاتی برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.