Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:43

زیاتر لە 200 کەشتی جەنگیی رووسی چوونەتە دەریای رەش

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند کە زیاتر لە 200 کەشتی جەنگیی بەمەبەستی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی چوونەتە دەریای رەشەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، زانیاری ئەوە خراوەتەڕوو کە زیاتر لە 200 کەشتی جەنگیی بۆ ئەنجامدانی مانۆڕەکە چوونەتە ناوچە دیارییکراوەکانی دەریای رەشەوە.

هه‌ره‌وه‌ها وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا بەبێ دیاریکردنی ژمارەی فڕۆکەکان ئاماژەی بەوە داوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری (Su-35) بەشداری دەکەن لە مانۆڕی سەربازیی ھاوبەش بەناو "پێداگریی ھاوپەیمانی-2022" کە لە بێلاڕووس بە ھاوبەشی لەگەڵ رووسیا ئەنجامدەدرێت.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە 20ی کانوونی دووەمدا، ئاماژەی بەوە کردبوو کە هێزی دەریایی وڵاتەکەی لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتدا لە هەموو ئەو ناوچانەی لێی بەرپرسە، زنجیرەیەک مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.