Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:08

هەسەدە کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی ته‌واوی گرتووخانەی غوێرانی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

 

هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایانگەیاند، تەواوی ئەو گرتووخانەیان کۆنتڕۆڵ کردووە کە لە هەفتەی ڕابردوودا دووچاری هێرشی تیرۆرستانی داعش ببویەوە.

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کەمێک پێش ئێستا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: گرتووخانەی غوێران بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵ کرا و کۆتاییمان بە هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر گرتووخانەکە هێنا.

لە ڕاگەیەنراوەکە جەختیشی کردۆتەوە کە سەرجەم زیندانییەکان خۆیان ڕادەستی هێزەکانیان کردووە و هێرشەکەیان شکست پێ هێناوە.

هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر زیندانی غوێران لە سنووری پارێزگای حەسەکە کە بە هەزاران تیرۆرستانی داعشی تێدا زیندانی کراوە لە شەوی پێنجشەممەی ڕابردووەوە دەستی پێ کرد و سەدان زیندانی توانییان لە زیندانییەکەدا ڕابکەن، هەروەها بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆرستان بەردەوامی هەبوو.

هاوکات ئەم هێرشەی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر زیندانی غوێران بەرفراوانترین هێرشە لەدوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی کۆتاییهێنان بە ڕێکخراوەکەیان.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.