Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 11:08

نێچیرڤان بارزانی ئیدانەی هێرشەکەی سەر ماڵی حەلبووسی دەکات

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و جەختیشی کردەوە ئەم کارە تێکدەرانە مەترسی ڕژدن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ئیدانەی بۆردومانەکەی شەوی ڕابردووی نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئەنباڕ دەکەین کە هاووڵاتییانی مەدەنی برینداربوون، هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.

ڕاشیگەیاند: ئەم کارە تێکدەرانە مەترسییەکی ڕژدن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق، هەروەها هەوڵدانە بۆ دروستکردنی ئاژاوەگێڕی.

لە تویتەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە هەمووان دەکات ئارامگربن و بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.  

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.