وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م تووشبوونی زیاتر له 8 هه‌زار كه‌سی به ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بنكه‌كانی پشكنینی كۆڕۆنا له سه‌رتاسه‌ری عێراق 8107 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان تۆمار كردووه له‌گه‌ڵ چاكبوونه‌وه‌ی 3154 كه‌س كه پێشتر تووشی ڤایرۆسه‌كه ببوون.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 10 حاڵه‌تی مردن له ته‌واوی عێراق تۆماركراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوێنێ سێشه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشبووی 7693 تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای ڕاگه‌یاندبوو له‌گه‌ڵ 3025 چاكبووه‌وه و 9 حاڵه‌تی مردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.