حكوومه‌تی ئه‌رمینیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد، بۆ دووه‌مجار نیكۆل باشینیان سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان تووشی كۆڕۆنا بوو.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تی ئه‌رمینیا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ پشكنین بۆ باشینیان كرا و ده‌ركه‌وت تووشی كۆڕۆنا بووه.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیران دوای ده‌رچوونی پشكنینه‌كه‌ی خۆی كه‌ره‌نتین كردووه و ده‌ستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری و په‌یڕه‌وكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌رچه‌نده پشكنینه‌كه‌ی سه‌رۆك ئه‌رێنی بووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ نیشانه‌یه‌كی نییه و باری ته‌ندروستی زۆر باشه.
جێی باسه باشینیان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا پێشتریش له حوزه‌یرانی 2020 بۆ جاری یه‌كه‌م تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ببوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.