Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:43

ڕووسیا پلانی داڕشتووه‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو ئۆکڕانیا داگیر بکات

کوردستان TV
100%

 

یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ڕووسیا پلانی داڕشتووه‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو هێرش بكاته‌ سه‌ر ئۆكڕانیا و داگیری بكات.

ویندی شێرمان یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی رووسيا پلانی هه‌یه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتی داهاتوو هێز دژی ئۆكڕانیا بجوولێنێ.

ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا به‌ته‌واوی دڵنیا نین كه‌ سه‌رۆكیرووسيا بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كات یان نا به‌هۆی به‌رده‌وامی پاڵه‌په‌ستۆكان دژی له‌شكركێشی سه‌ر ئۆكڕانیا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌موو پێشبینییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ سه‌رۆكی ڕووسیا له‌ كۆتاییدا هێز دژی ئۆكڕانیا ده‌جوولێنێ، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ له‌ كاتێكی كورتی داهاتوودا ڕوو بدات یاخود له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوودا بێت.

جێی باسه‌ جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و زۆرێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندجارێك هۆشدارییان داوه‌ته‌ ڤلادیمیر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا له‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ر ئۆكڕانیا و جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ بكات چاره‌نووسێكی نادیار و ڕه‌ش چاوه‌ڕێی سه‌رۆكی ڕووسیا ده‌كات.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.