لیژنه‌یه‌ك له پسپۆڕانی ده‌سته‌ی ده‌رمانی فیدڕالی ئه‌ڵمانیا بڕیاریان دا وه‌ك پێشتر حه‌بی ڤیاگڕا ته‌نیا له ڕێگه‌ی پسووله و ڕه‌چه‌ته‌ی دكتۆره‌وه بفرۆشرێ و بدرێت به هاووڵاتییان.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند پزیشك و كۆمپانیایه‌ك له ئه‌ڵمانیا داواكارییان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتن و فرۆشتنی حه‌بی ڤیاگڕا به‌بێ پێویستی ڕێگه‌پێدان و ڕه‌چه‌ته‌ی دكتۆره‌وه بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ چوارشه‌م لیژنه‌یه‌ك له پسپۆڕانی ده‌سته‌ی ده‌رمانی فیدڕالی ئه‌ڵمانیا له شاری بۆن كۆبوونه‌وه و به كۆی ده‌نگ ئه‌و داواكارییه‌یان ڕه‌تكرده‌وه و جه‌ختیان كرده‌وه كه به‌هۆی هۆكاری ته‌ندروستی پێویسته و ته‌نیا ده‌بێت دكتۆر ڕێگه به به‌كارهێنانی حه‌بی ڤیاگرا بدات.
فڕانك زۆمه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر فرۆشتنی حه‌بی ڤیاگرا به‌بێ ڕه‌چه‌ته‌ی دكتۆر بدرێت، ئه‌وا حه‌به‌كه له بازاڕی ڕه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ده‌فرۆشرێ و بڵاو ده‌بێته‌وه.
ڕأشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه ئێستا دیارده‌ی ده‌ستكه‌وتنی حه‌به‌كه له بازاڕی ڕه‌ش و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له ئه‌ڵمانیا ته‌شه‌نه‌ی كردووه، ده‌ریش كه‌وتووه كه 80%ی ئه‌و حه‌بانه‌ی ده‌فرۆشرێن ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی نییه كه له‌سه‌ر به‌رگ و پاكه‌ته‌كانیان نووسراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویست و زه‌رووره به‌كارهێنانی حه‌بی ڤیاگڕا به ڕه‌چه‌ته و ڕێگه‌پێدانی دكتۆر بێت، چونكه ئه‌گه‌ری زۆری دروستبوونی كێشه‌ی دڵ و جه‌ڵته و ده‌ماره‌كانی خوێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.