رووسیا ئاشکرایکرد کە لە ناوچەی رۆستۆڤ کە دەکەوێتە نزیک سنووری ئۆکراینا، مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدات.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە ناوچەی سەربازیی باشووری ئەو وڵاتە، چەند یەکەیەکی سەربازیی بۆ ئەنجامدانی مانۆڕ نێردراونەتە ناوچەی رۆستۆڤ.
لە مانۆڕەکاندا ئامادەیی یەکە سەربازییەکان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دوور مەودا تاقی ده‌كرێته‌وه.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئەوەی خستووەتەڕوو کە سوپای وڵاتەکەی لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتدا لە هەموو ئەو "ناوچانەی بەرپرسە لێیان" مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینكن ئاشكرایكرد کە وڵاتەکەی پێشنیازەکەی رووسیای بۆ "وەرنەگرتنی ئۆکراینا بە ئەندامی ناتۆ" رەتکردووەتەوە.
ئانتۆنی بڵینکن لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رێکیخستبوو، ئەوەی ئاشکرا کرد کە بە شێوەی نووسراو وەڵامی پێشنیازە ئەمنییەکەی رووسیایان داوەتەوە.
بڵینکن باسی لەوەش کرد کە ناوەڕۆکی وەڵامەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا ناکەن بەڵام دەخوازن بە "نیازپاکییەوە" بەردەوامبن لە کاری دیپڵۆماتی لەگەڵ رووسیا.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە وڵاتەکەی پێشنیازی ئه‌وه‌ی داوه‌ته رووسیا كه ده‌توانن یاداشتێكی هاوپێچی لێكتێگه‌یشتن بۆ رێككه‌وتننامه‌ی New START واژوو بكه‌ن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەش كرد، پێشنیازه‌كه بۆ هاوپێچی رێككه‌وتنه‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌كه ستراتیجییه‌كان له ئه‌ورووپا به مووشه‌كه ناوه‌كییه‌كانیشه‌وه له خۆده‌گرێت.
ئانتۆنی بڵینكن ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییکردنی ئاسایشی ئۆکراینا و رایگەیاند: "له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا 283 تۆن هاوكاریی سه‌ربازییان بۆ كیێڤ ره‌وانه كردووه و له رۆژانی داهاتووشدا بڕه‌كه زیاتر ده‌كه‌ن".
بڵینكن ئاشكراشی كرد، وه‌ڵامی ئه‌رێنی داواكه‌ی رووسیایان بۆ وه‌رنه‌گرتنی ئۆكراینا له ناتۆ نه‌داوه‌ته‌وه و "سیاسه‌تی ده‌روازه‌ی كراوه"ی ناتۆ گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.