Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 21:14

چه‌مچه‌ماڵ .. له‌ 2 ڕووداوی هاتووچۆدا 8 که‌س برینداربوون

کوردستان TV
100%


ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند: له‌ 2 ڕووداوی هاتووچۆدا هه‌شت كه‌س برینداربوون.
له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكرده‌وه‌: شەوی ڕابردوو هەشت کەس لەدوو ڕوداوی هاتوچۆدا برینداربوون ڕوداوی یەکەم لەئەنجامی پێکدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ کەرکوک (بانی مەقان) لەئاکامدا شەش کەس  برینداربوون و دەستبەجێ لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرا 122 گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.
ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،  هەر لەنزیک هەمان شوێن و کاتژمێر 3:30 ى  بەیانی بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە ئافرەتێکی تەمەن (35) ساڵ و مناڵێکی (10)ساڵان برینداربوون.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.