لە رۆژانی رابردوودا دوو ئافرهتی كورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممە 24ی كانوونی دووهمی 2022، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دوو چالاکی ئافرهتیان بە ناوەکانی سۆما شاپەری و مەهسا محەممەدی، دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کەسە دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە. ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا رایگەیاند: سۆما شاپەری و مەهسا محەممەدی رۆژانە لەلایەن ئەم ناوەندە ئەمنییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و شەوانە دەبرێنەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی سنە کە بە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناسراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم دوو ژنە، لە بەر دەستدا نییە.
هێزه ئهمنییهکانی ئێران 2 ئافرهتی کوردیان دهستگیرکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.