پۆلیسی فیدراڵی رایگەیاند كە ئافرهتێكیان لە رۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیركردووە كە تۆمەتبارە بە كوشتنی دایكی.
پۆلیس لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: دوای گەیشتنی زانیاری سەبارەت بە رووداوێكی كوشتن لەناوچەی عوبەیدی لە رۆژهەڵاتی بەغدا، هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە.
هەروەها پۆلیس دەڵێت: دوای گهیشتنی هێزهئهمنییهكان توانراوە ئافرەتێك دەستگیر بكرێت كە تۆمەتبارە بە كوشتنی دایكی و بۆ ئەنجامدانی تاوانەكە "تەوور"ی بەكارهێناوە.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشداوه كه تۆمەتبارەكە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەدژی بگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.