Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 19:31

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا لە گەڵ بەرپرسانی فدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا د. دلاوەر خالد ئاژگەیی لە گەڵ بەرپرسانی فدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا  کە لە بارەگای سەرەکی فدراسیۆنی تۆپی پێی هۆلەندا بەرێوە چوو،   (یۆهان ڤان خێیین) بەرپرسی بەشی نێودەوڵەتی فدراسیۆن  بە ئامادە بوونی هەردوو پسپۆری کوردی بواری تۆپی پێ (پێشرەو حەسەن) و ( فه يزي خانو بكزاده) بەخێرهاتنی شاندی هەرێمی کوردستانی کرد و خۆشحالی خۆی بۆ ئەو سەردانە گرینگە و کۆبوونەوەکە دەربڕی و ئامادەیی فدراسیۆنی بۆ هاوکاری کردنی تۆپی پێی کوردستان بە تایبەت لە بوارەکانی پێگەیاندنی راهێنەر و یاریزانی لاوی کور و کچ پیشان دا. 
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باسی دارشتنی میکانیرمی کارکردنی دوولایەنە کرا و بریار درا لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەکی تر لە نێوان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا و فدراسیۆنی شاهانەی تۆپی پێی هۆلەندا ئەنجام بدرێت بە مەبەستی دارشتنی پلان و نەخشەرێگایەکی گونجاو بە بە ئاراستەی  بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندیەکان و پتەوکردن و بەردەوامیدان  بە جۆری هاوکاریەکانەوە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا وەکوو رێزگرتنێک لە شاندی هەرێمی کورستان مافی ئەندامێتی فەخری فدراسیۆنی شاهانەی تۆپی پێی هۆلەندا بە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا بەخشرا و تیشێرتی هەڵبژاردەی هۆلەندا پێشکەشی کرا.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.