کەمال محەممەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە شێوری ئۆتان، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی جایکا لە UNDP کرد و باسیان لە دوا قۆناغەکانی پرۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک کرد.
پرۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک بە توانایی 37 مێگاوات کارەبا، لە مانگی نیسانی داهاتوو تەواو دەبێت و بە تۆڕی نیشتمانیی کارەباوە دەبەسترێتەوە.
ئاژانسی هاوکاریی نێودەوڵەتیی ژاپۆن (جایکا)، لە پلانی دایە چەندین خولی مەشق و راهێنان بۆ فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی کارەبای هەرێم و فیدراڵ بکاتەوە.
لە بەرانبەر جێبەجێکردنی پرۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک، UNDP، سوپاسی وەزیری کارەبا دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.