Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 20:10

وەزیری پلاندانان :دەبێت هەماهەنگی لەنێوان وەزارەت و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان هەبێت لەجێبەجێکردنی پرۆژەکان

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27 ى 1 ى 2022،  لەدیوانی وەزارەت دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان لەگەڵ پارێزگارەکانی هەولێر و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و زاخۆ بەئامادەبونی بریکار و بەرێوەبەری گشتی پرۆژەکان لە وەزارەت كۆبوویه‌وه‌.
لەسەرەتای کۆبونەوەکە وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە پلان و هەنگاوەکانی وەزارەت کرد بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان و کارئاسانی بۆ پارێزگا و یەکە ئیداریەکان کەلەم کابینەیەوە هەموو هەوڵێک بۆ ئەو پرۆژانەیە کە خزمەت بە دانیشتوانی هەرێم دەکات بەتایبەت ئاو و کارەباو ڕێگاوبان .
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی تەرخانکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان کرا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ و جێبەجێکردن و دیاری کردنی پرۆژەی پەرەپێدانی پارێزگاکان کرا کە پێویستە ڕەچاوی ژمارەی دانیشتوان و پێویستی ناوچەکان بۆ پرۆژەکان.
دواتر د.دارا ڕەشید هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکان و پارێزگاکان هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەردەوامیدانی پرۆژەخزمەتگوزاریەکان کە سوود بە هاوڵاتیان بگەیەنێت.
پاشان تاوتوێی چۆنیەتی ئامادەکردنی لیستی پرۆژەکان کرا کە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لەچوارچێوەی پەرەپێدانی پارێزگاکان ئەنجامدەدرێت.
لەکۆتایش پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆکان ڕاوبۆچونیان لەبارەی تەرخانکردنی بودجەی پرۆژەی پەرەپێدانی پارێزگاکان کرا بەمەبەستی خێرا خستنە بواری جێبەجێکردن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.