زیاتر له 218 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژه‌یه‌ك له ناحیه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین خه‌رج ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی پۆندی كێڵگه‌یی سۆڵی له ناحیه‌ی سه‌ڵاحه‌ددینی سه‌ر به قه‌زای شه‌قڵاوه، حکومە‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (218،496،920) دووسه‌د و هه‌ژده ملیۆن و چوارسه‌د و نه‌وه‌د و شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د و بیست دینار ، كه به شێوه‌ی نه‌ختینه و قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو دابین ده‌كرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن: ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیای هه‌بابان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ته‌واوی شار‌و شارۆچه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و ڕۆژانه له‌دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه و كاری نوێ بۆ خزمه‌تی كوردستانیان ده‌خرێته ڕوو .
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.