سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست، لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کرا.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27 ى 1 ى 2022، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجی کراوە.
پهیامنێری هەنگاو لە ئورمیە ناسنامەی یەکێک لەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون، بهناوی میر سولتان ئەمیری تەمەنی 70 ساڵه و خەڵکی شاری شنۆیه، ماوەی سێ ساڵ و نیوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبسەرکرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
راشیگهیاندووه: ناسنامەی کەسی دیکە کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە سێدارە دراوە تا ئیستا بۆمان ڕوون نەبووەتەوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ڕاشیگهیاندووه، شاریار ئەمیری تەمەن 42 ساڵ و کوڕی میرسولتان له ساڵی رابردوو، هەر بەو تۆمەتە لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە لە سێدارە درابوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی 2021ی زایینی لانیکەم سزای سێدارەی 48 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.