Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:50

چیرۆک نووس فه‌ردین که‌مانگه‌ر "با تفه‌نگه‌کان بێ ده‌نگ بن" بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێكی فه‌ردین كه‌مانگه‌ر به‌ ناونیشانی (با تفه‌نگه‌كان بێ ده‌نگ بن) له‌دووتوێی 76 لاپه‌ڕه‌دا بڵاوكرایه‌وه‌.
كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكی "با تفه‌نگه‌كان بێ ده‌نگ بن" كه‌ 10 چیرۆكی جیاواز، له‌ فۆڕم و شێوازی له‌ خۆ ده‌گرێت  ئه‌مه‌ش ناونیشانی  چیرۆكه‌كانه‌ : (گوڵدانه‌كانی دایكم، هه‌شتی مارس بوو، عاشق ده‌بێ به‌ سه‌رشێت بوونا بناسییه‌وه‌، هیوای شه‌و چله‌، شاعیر و گوڵه‌باخ، گه‌ڵاڕێزان، چه‌رخی گه‌ردوون، شاعیر، تاوانبار، تفه‌نگه‌كان با بێده‌نگ بن ).
نووسه‌ر فه‌ردین كه‌مانگه‌ر له‌باره‌ی چیرۆكه‌كانی ده‌ڵێت"  چۆن ده‌توانین له‌م زه‌مه‌نه‌ نامۆیه‌دا كه‌ جیهان تووشی مۆدێڕنیته‌ و مۆدێڕنیزاسیۆن و ئاڵوگۆڕێكی یه‌كجار بووه‌، په‌یامی خۆشه‌ویستی، سوڵح و ئاشتی و هێمنایه‌تی خۆمان به‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی ڕابگه‌یێنین و دنیایه‌ك دوور له‌ ته‌نگه‌ژه‌، شه‌ڕ و كوشتار بخولقێنین و ببینه‌ په‌یامبه‌رانی سوڵح و ئاشتی له‌ جیهاندا ". 
شایانی باسه‌ به‌رگی كتێبه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی سنه‌یی "فه‌ردین سادق ئه‌ییوبی" دیزلینی بۆ كراوه‌.
ئا- كامران

كوردستان TV

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.