Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 19:29

هه‌واڵێکی نوێ له‌باره‌ی مێسیه‌وه‌ گه‌یشت

کوردستان TV
100%


ئەستێرەی تۆپی پێ لیۆنێل مێسی نەیتوانیوە کۆرۆنا تێپەڕێنێت.
 راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لیۆنێل سکالۆنی: زۆر خوازیاری ئەوە بووم مێسی لێرە لەنێوماندا بێت، بەڵام پێی راگەیاندنم کە قۆناغی نەخۆشی کۆرۆنای زۆر بە سەختی تێدەپەڕێت.
ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، لیۆنێل مێسی کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوو، هێشتا نەیتوانیوە کاریگەریەکانی پەتاکە تێپەڕێنێت، بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەیەکی دیکە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لیۆنێل سکالۆنی هۆکاری بەشداری نەکردنی مێسی لە یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی چیلی لە سبەی و یاریی بەرامبەر کۆلۆمبیا لە دووی شوباتدا کە لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی قەتەر2022، روونکردەوە.
لیۆنێل سکالۆنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد کە بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ مێسی کردووە و گوتی: زۆر خوازیاری ئەوە بووم مێسی لێرە لەنێوماندا بێت، بەڵام پێی راگەیاندنم کە قۆناغی نەخۆشی کۆرۆنای زۆر بە سەختی تێدەپەڕێت. باشبوونی تەندروستیی ئەو لە هەموو شتێک گرنگترە. لەبەر ئەوە بڕیارم دا کە باشترین بژاردە ئەوەیە لە میانی یارییەکانی هەڵبژاردەکەدا لە یانەکە بمێنێتەوە و پشوو بدات.
مێسی کە لە دووی کانوونی دووەمدا رایگەیاند، تووشی پەتای کۆرۆنا بووە، لەو ماوەیەدا لە یاریی پاریس سان جێرمان بەرامبەر رێمیس لە 23ی کانوونی دووەمدا کە بە ئەنجامی 4-0 سەرکەوتن بەسەریدا تۆمار کرد، تەنها توانی 27 خولەک لە یاریگادا بمێنێتەوە.

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.