وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسنامەیەکی ئاراستەی پێسمەرگەیەکی فەوجی 3ی لیوای 7ی پیادە کرد لە بارامبەر دەستپاکییەکەی.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "بژار خورشید ئەحمەد پێشمەرگەی ف۳ی لیوای حەوتی پیادە، لەکاتی وەرگرتنی مووچە لە یەکێک لە بانکەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕێک پارەی زیادەی وەرگرتبوو، ناوبراو هەستاوە بەگەڕاندنەوەی بڕە پارە زیادەکە".
ئەوەشی خستۆتەڕوو "بەگەڕاندنەوەی بڕە پارە زیادەکە لەبەرامبەردا لیوای حەوتی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە نووسراوی ژمارە 90 لە 24/1/2022 سوپاسنامەیەکی ئاراستەی بژار خورشید ئەحمەد کرد، لەپای دەستپاکییەکەی".
لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەشکراوە، پێشمەرگە جیا لە بیروباوەڕی قوربانیدان لە پێناوی خاک و خەڵک و ئازادی گەل و وڵاتەکەی، هەڵگری خەسڵەتەکانی باشی و دەستپاکییە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.