Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:19

ڤایرۆسێکی نوێی کۆڕۆنا سه‌ری هه‌ڵدا‌

کوردستان TV
100%

 

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، ڤایرۆسێكی نوێی كۆڕۆنا به‌ناوی (NeoCoV) له‌ وڵاتی چین دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا مه‌ترسیداری ڤایرۆسه‌كه‌ ته‌ئكیدی لێ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ڕێكخراوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: زاناكانی چین جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان دۆزیوه‌ته‌وه‌، وه‌ك ڕێكخراوه‌كه‌ش داوامانكردووه‌ ئه‌نجامی‌ سه‌ره‌تایی تۆژینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ بۆمان بنێرن.

ته‌ندروستی جیهانی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا زانیارییان له‌سه‌ر مه‌ترسیداری جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا نییه‌ و ناشزانن ڕێژه‌ی مه‌ترسییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر مرۆڤ چه‌نده‌.

زانا چینییه‌كان له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاشكرایان كردبوو كه‌ جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ ئاژه‌ڵانه‌وه‌یه‌ و ڕه‌نگه‌‌ بۆ مرۆڤ بگوازرێته‌وه‌.

زانا چینییه‌كان ناویان له‌ جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ناوه‌ نیۆكۆڤی (NeoCoV) و بۆ یه‌كه‌مجاریش نموونه‌یان له‌ ئه‌فریقیای باشوور دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌نێو شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان بڵاو بۆته‌وه‌ و پێشبینیش ده‌كه‌ن له‌ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕاشیگه‌یاند كه‌ زۆرینه‌ی جۆره‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا سه‌ره‌تا له‌ ئاژه‌ڵاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌تایبه‌تیش له‌ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ كه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ داده‌نرێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تۆژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ 75%ی سه‌رجه‌می جۆره‌ نوێیه‌كانی ڤایرۆسه‌كان سه‌رچاوه‌كه‌یان سه‌ره‌تا له‌ ئاژه‌ڵاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات و دواتریش به‌ هه‌موو جیهان بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

 

 

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.