به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به 6 مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و به‌هۆیه‌وه زیان به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایانگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 4:30 هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و 6 مووشه‌ك له شوێنی مه‌ده‌نی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتۆته خواره‌وه.
ڕاشیانگه‌یاند: یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی كه‌وتووه و زیانی به فڕۆكه‌كه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌كه گه‌یاندووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه له كاتی هێرشه‌كه‌دا سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌كه بهكارخراوه و به‌هۆیه‌وه به‌شێك له مووشه‌كه‌كان كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یان له شوێنی مه‌ترسی دوورخراوه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.