به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وت كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و نزیك بووه‌وه له 90 دۆلار.
نرخی نه‌وتی برێنت ئه‌مڕۆ هه‌ینی 49 سه‌نت واته به ڕێژه‌ی 0.6% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 89.83 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌م نرخه‌كه‌ی 62 سه‌نت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیبوو دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2014 نرخه‌كه‌ی گه‌یشتبووه به‌رزترین ئاست و به 91.04 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرابوو.
به‌هه‌مانشێوه نرخی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و 62 سه‌نت یاخود 0.7% نرخی هاته‌سه‌ر و ئێستا به 87.23 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش دوێنێ پێنجشه‌م به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 7 ساڵی ڕابردوودا تۆمار كردبوو و گه‌یشتبووه 88.54 دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.