سه‌چاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرایان كرد، ماڵی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی له شاری به‌غدا به بۆمبی ده‌ستی كراوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی برینداربوون.
به‌رپرسه‌كه ئه‌فسه‌رێكی باڵای فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنووری عێراقه و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گه‌ڕه‌كی زه‌عفه‌رانییه له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا بۆمبێكی ده‌ستی فڕێدراوه‌ته ماڵه‌كه‌یه‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كرد: بۆمبه ده‌ستییه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دوو چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه فڕێدراوه‌ته ماڵی ئه‌فسه‌ره باڵاكه‌ی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور.
جه‌ختیشیان كرده‌وه كه به‌هۆی بۆمبه‌كه‌وه دوو له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی برینداربوونه كه ئه‌وانیش كچ و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.