سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد لەبارەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پێشوازی لەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەم بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی سەرباز و ڕاوێژکارە ئەڵمانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
ڕاشیگەیاند: ئەم بڕیارە پشتیوانییەکی گرنگی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕی دژ بە داعش.
مەسرور بارزانی جەختیشی کردەوە بڕیارەکە بۆ مەشقپێکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گرنگە.
جێی باسە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانی ئەڵمانیادا بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانیان بۆ 9 مانگی دیکە لە هەرێمی کوردستان و عێراق درا.
بەپێی ئەم بڕیارەش تا 9 مانگی دیکە 500 سەرباز و ڕاوێژکاری ئەڵمانی لە ئەرکدا دەبن بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.