جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکات و داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات تاوانباران دەستگیر بکەن.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "سه‌ركۆنه‌ی ئه‌وكرده‌وه تیرۆریستییه دەکەین كه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی كرده ئامانج، ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی ترسناک ودهستدرێژییهكی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری نیشتمانی، چونكه فڕۆكه‌خانه ڕووی وڵاته و گرنگترین ده‌زگای خزمه‌تگوزاری و هه‌ستیاره".
ئەوەشی خستۆتەڕوو "داوای كرد ده‌زگا ئه‌منی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرن وتاوانباران ئاشكرا بكه‌ن و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه پاكبكه‌نه‌وه و ئه‌ركی هه‌واڵگری چڕتربكه‌نه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە ڕاوەدووی شانه نوستووه‌كانی تیرۆریستان بكه‌ن و چاره‌سه‌ری كێشه ئه‌منییه‌كانيش بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.