سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەتووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا دەکات جەختیشی کردەوە هێرشە دووبارەکان، لەوانەش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هەڕەشە لە وڵات و خەڵک و ئاسایشی هاوبەشی ئێمە دەکات.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لە تویتێکدا ڕایگەیاند: هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەمڕۆی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە سەرکردەکانی عێراقیش دەکەم سەرکۆنەی بکەن".
ڕاشیگەیاند: هێرشە دووبارەکان، لەوانەش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە ڕابردوودا هەڕەشە لە وڵات و خەڵکەکەی و ئاسایشی هاوبەشی ئێمە دەکات.
جێی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی به 6 مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و به‌هۆیه‌وه زیان به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.