دوو برای خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شارۆچکەی نەمەشیر سەر بە شاری بانە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانهوه دەستبەسەركراون و چارەنووسیان نادیارە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه: ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو 27 ى 1 ى 2022، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “بڵەسەن” سەر بە شارۆچکەی نەمەشیری ئەو شارە بە ناوی دانا ئەحمەدپوور 31 ساڵە و دەستبەسەریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه بهههنگاوی راگهیاندووه، دوای دەستبەسەر کرانی زانا، برایەکی ناوبراو بە ناوی زانا ئەحمەدپوور تەمەن 30 ساڵ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کراوە.
راشیدهگهیهنن: دانا و زانا ئەحمەدپوور هەردوویان بران و خێزاندارن و هەر کامەیان باوکی دوو منداڵن.
رێكخراوی ههنگاو ئاماژهی بهوهشكردووه: هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەست دا نییە
هەنگاو زانیویەتی کە برایەکی چووکەی ئەم دوو هاووڵاتییە ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
هێزه ئهمنییهکانی ئێران 2 برای کورد دهستگیردهکهن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.