جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: "بەمنزیکانە ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی رەوانەی ئەوروپای رۆژهەڵات و وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ دەکەم".
هاوکات وەزیری بەرگریی ئەمریکا لۆید ئۆستن، جەختی کردەوە، لەسەر فەرمانەکانی سەرۆک بایدن، سوپای ئەمریکا بەشداری لە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لەسەر خاکی ئۆکراینا ناکات.
لەو بارەیەوە هەر ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رەوانەکردنی 12 سیستەمی مووشەکی دژە فڕۆکەی لە جۆری "پانتسێر ئێس" بۆ بیلاڕووسیا راگەیاند.
ئەم رێوشوێنەیش دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکان دێت لەنێوان رووسیا و ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا بەهۆی ئۆکرایناوە، چونکە ئەم وڵاتانە رووسیا تۆمەتبار دەکەن بۆ خۆئامادەکردن بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکراینا ئەمەش رووسیا رەتی دەکاتەوە و، ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بە بەکارهێنانی ئۆکرانیا وەک ئامرازێک لە یارییە جیۆپۆلەتیکەکەی.
ئهمریکا هێزی سەربازی ڕەوانەی ئەوروپای رۆژهەڵات دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.