له میانی گه‌ری پازده‌هه‌مینی یاریه‌كانی پالاوتنی هه‌لبژارده‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی داهاتووی قه‌ته‌ر هه‌لبژارده‌ی پیرۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی كۆلۆمبیای میوانداری تۆمار كرد‌و به تۆمار كردنی گۆلێك سێ خالی یاریه‌كه‌ی لێ وه‌رگرت .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای میترۆ پۆلیتانۆ وی تیكۆ به‌رێوه چوو ، وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژارده بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام تا خوله‌كی هه‌شتاو پێنج یاریه‌كه به‌بێ گۆل مایه‌وه.
پێنج خوله‌ك به‌ر له ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاری یاریزانی هه‌لبژارده‌ی پیرۆ ئیدیسۆن فلۆرێس تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و سوركه‌وتن و سێ خالی گرینگی به‌خشیه هه‌لبژارده‌كه‌ی به‌مه‌ش پیرۆ شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ی له پالاوتنه‌كان به‌ده‌ست هێناو به كۆكردنه‌وه‌ی بیست خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی ، كۆلۆمبیاش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی حه‌ڤده خاله‌و له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی هه‌لبژارده‌كان مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.