له گه‌ری پازده‌هه‌مینی پالاوتنی هه‌لبژارده‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی دووهه‌زارو بیست و دووی ولاتی قه‌ته‌ر هه‌لبژارده‌ی ڤه‌نزوێلا میوانداری هه‌لبژارده‌ی بۆلیڤیای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای رافائیل ئه‌بۆستین تۆڤار به‌رێوه چوو، له خوله‌كی بیست‌و چوار سۆلۆمۆن رۆندۆن به تۆمار كردنی گۆلێك ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له‌یاریه‌كه كرده‌وه ، ده خوله‌ك دواتر هه‌مان یاریزان گۆلی دوه‌می خۆی و ڤه‌نزوێلای تۆمار كرد، دوای چوار خوله‌كی دیكه‌و له خوله‌كی سی و هه‌شت برۆنۆ میراندا گۆلێكی بۆ بۆلیڤیا تۆمار كرد‌و جیاوازی گۆله‌كانی له گێمی یه‌كه‌م بۆ گۆلێك كه‌م كرده‌وه .
له گێمی دووه‌میش فشاره‌كانی خاوه‌ن یاریگا زیاتر بوو له خوله‌كی په‌نجاو پێنج دارین ماتیش گۆلی سێیه‌می بۆ ڤه‌نزوێلا تۆمار كرد، له خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت پیاوی یاریه‌كه سۆلۆمۆن رۆندۆن گه‌رایه‌وه‌و گۆلی سێیه‌می خۆی و چواره‌می هه‌لبژارده‌كه‌ی تۆمار كرد‌و بووه هاتریكی یاری.
به‌م بردنه‌وه‌یه ڤه‌نزوێلا كه له‌پله‌ی ده‌یه‌مین و كۆتایی ریزبه‌ند دێت سێیه‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و خاله‌كانیشی بۆ ده خال به‌رزكرده‌وه ، بۆلیڤیاش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات و پازده خالی هه‌یه‌و له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له پاڵاوتنه‌کان له کیشوه‌ری ئه‌مریکا باشوور ڤه‌نزوێلا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بۆلیڤیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.