له گه‌ڕی نۆیه‌می قۆناغی سێیه‌م و كۆتایی پاڵاوتنه‌كانی كۆنكاكاف بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست دووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی جامایكای میوانداری برده‌وه.
له دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌مدا، ناوبژیوان به كارتی سوور، دامیۆن لۆی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی جامایكای كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه تیپی میواندار یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكرد.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجادا، یاریزان دانیال جۆنسۆن گۆڵێكی بۆ جامایكا تۆماركرد، پاشان یاریزان هێنری مارتن گۆڵی به‌رامبه‌ری مه‌كسیكی له خوله‌كی هه‌شتاویه‌ك به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، هێنده‌ی نه‌بردو دوو خوله‌ك دواتر، یاریزان ئه‌لێكسیس ڤێگا گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی مه‌كسیكی تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك له پله‌ی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كانی كۆنكاكاف بۆ حه‌ڤده خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و جامایكاش به حه‌وت خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌م دێت
له پاڵاوتنه‌کانی کۆنکاکاف مه‌کسیک سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی به‌سه‌ر جامایکا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.