Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:35

نادال و مێدڤێدێڤ گه‌یشتنه‌ یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی ئوستڕالیا له‌ ئاستی پیاوان

کوردستان TV
100%


 
ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوستڕالیا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌و‌ی له‌ ئاستی پیاوان كه‌ یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌.
 له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، نادال به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ماتیۆ بێرتینی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش دوو، سێ شه‌ش، شه‌ش سێ بوو، به‌م بردنه‌وه‌ش نادالی ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ بۆ شه‌شه‌م جار له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی ئوستڕالیاو له‌ یاری كۆتایش هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی دووه‌م نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌دات.
 هاوكات ماتادۆره‌ ئیسپانیه‌كه‌ له‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بیستویه‌كه‌مین نازناوی گراندسلام ده‌بێت تا ببێته‌ خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی چوار پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌كه‌ی جیهان .
له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوستڕالیا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان، دانیێل مێدڤێدێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ستێفانۆس تسیتسیپاسی یۆنانی و پۆلێنكراوی چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌.
 سه‌ره‌تا مێدڤێدێڤ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ حه‌وت شه‌ش به‌ سوودی خۆی ته‌واوكرد، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش، تسیتسیپاس به‌ شه‌ش چوار ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌، پاشان مێدڤێدێڤ دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به‌ ئه‌نجامی شه‌ش چوار، شه‌ش یه‌ك برده‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی له‌ یاریه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا، تێنسزانه‌ ڕوسیه‌كه‌ له‌ یاری كۆتایی ڕووبه‌ڕووی ڕافائێل نادال ده‌بێته‌وه‌و هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی دووه‌م نازناوی له‌سه‌ریه‌كی گراندسلام ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی مانگی ئه‌یلوولی ڕابردوو نازناوی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكای له‌ یاریگاكانی ڤلاشینگ میدۆز به‌ده‌ستهێنا ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م نازناوی گراندسلام بوو كه‌ مێدڤێدێڤ به‌ده‌ستی دێنێت .
 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.