ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، دوو تیرۆریستیان لە پارێزگاکانی بەسرە و ئەنبار دەستگیرکرد.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەسرە لە خاڵی پشکنینی سدرە باکووری پارێزگای بەسرە، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو.
ئەوەیش خستووەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەری بگیرێتەبەر.
لایەکی دیکەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی سەربە ھۆبەی ھەواڵگریی و ئاسایشی فرقەی 10 لە خاڵی پشکنینی دەروازەی رۆژھەڵاتی شاری رومادی، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوو و رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەری بگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.