لەسەر کێشەی کارەبای گوندی ئاشورانی سەربەناحیەی سەنگەسەر،بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى رایگه‌یاند: دواى ئەوەى تیمەکانى كاره‌باى راپه‌رین و کۆمپانیاى شاندز بەروارى ( 26/1/2022) چوونە گوندى ئاشوران لە سنورى ناحییەى سەنگەر بۆ دانانى پێوه‌رى زیره‌ك ، خه‌ڵكى گونده‌كه ریگه‌یان نه‌دابوو به‌كاره‌كه و پاش سه‌ردانى دووه‌م گرژى لێدروستبوو کە بەداخەوە بریندار بوونى چەند کەسێکى لێکەوتەوە.
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: دانیشتوانى گوندەکە راشکاوانە رایانگەیاند كه ئەوان دژى بەستنى پێوەرى زیرەکى کارەبا نین، هۆكاره‌كه ئه‌وه بووه پێشتر بەڵێنیان پێ‌درابوو کە رێکاى گوندەکەیان قیرتاو بکرێت، بەڵام بۆیان نەکراوە بۆیە رێگریان کردووە لە بەستنى پێوەرى زیرەکى کارەبا، بەوپێیەى رێگاکەیان بە گرنگتر زانیوە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ده‌شڵێت:له ئێستادا كێشه‌كه چاره‌سه‌ركراوه‌و لە چەند رۆژى داهاتوودا پێوەرى زیرەکى کارەبا بۆ گونده‌كه بۆ دەبەسترێت،هه‌روه‌ها لە ئایندەیەکى نزیکدا رێگاکەیاشیان بۆ تەواو دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.