سه‌رۆكایه‌تیی ئۆكراینا رایگه‌یاند، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا كراوه.
هه‌ردوولا به پێویستیان زانیووه بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌ست بكرێت به‌كاره‌كان له چوارچێوه‌ی شێوه‌ی نۆرماندیا و خۆشحاڵی خۆیشیان ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ی له میانی شێوه‌ی نۆرماندیا 26ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام دراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر خێراكردنی كاره‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كان و زێلێنسكی گوتوویه‌تی: "تاكوو ده‌ستپێشخه‌رییه دیپلۆماتییه‌كان به‌رده‌وام بن، مه‌ترسیی گرژییه ته‌شه‌نه‌سه‌ندووه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.