به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا، ئاداما تراورێی ئیسپانی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ولڤه‌رهامتۆن له شاری بارسێلۆنایه بۆ ته‌واوكردنی ڕێوشوێنه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی بارسێلۆنا له مێركاتۆی زستانه‌دا.
واش بڕیاره تراورێ گرێبه‌ستێك به شێوازی خواستن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵ یانه كاتالۆنیه‌كه واژووبكات، له‌گه‌ڵ بوونی بژارده‌ی مانه‌وه‌ی له ڕیزی بارسا به گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به بڕی سیی ملیۆن یۆرۆ.
تراورێی ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵ له ئه‌كادیمیای لاماسیای بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه‌و له ساڵی دووهه‌زاروپازده له تیپی دووه‌می بارسێلۆناوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا كرد‌و ساڵێك دواتر چووه ڕیزی میدلزبره.
له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده‌وه له یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆن یاری ده‌كات و له‌م وه‌رزه‌دا له یازده یاری تیپه ئینگلیزیه‌كه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بووه .
ئاداما تراورێ له بارسێلۆنایه بۆ ته‌واوکردنی ڕێوشوێنه‌کانی په‌یوه‌ندیکردنی به‌ڕیزه‌کانی یانه که‌ته‌لۆنییه‌که‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.