كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد سوودی له پشووی وه‌ستانی ڕكابه‌ریه‌كانی خولی ئینگلته‌را وه‌رگرت و له سه‌ردانێكدا بۆ دوبه‌ی، به‌شداری له چالاكیه‌كانی پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی ئێكسپۆ كرد.
له دیدارێكدا له ناوه‌ڕاستی گۆڕه‌پانی وه‌سڵ له دوبه‌ی، كریستیانۆ خۆشحاڵی خۆی به پێشوازی گه‌رمی هه‌وادارانی له دوبه‌ی ده‌ربڕی و سوپاس و پێزانینی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه هه‌بوو كه له ده‌وروبه‌ری كۆبووبوونه‌وه‌و له چاوه‌ڕوانی بینینی بوون، هه‌ر له لێدوانه‌كانیدا، ئه‌ستێره پۆرتوگالیه‌كه ڕێنمایی و ئامۆژگاری منداڵانی كرد به‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی دایك و باوكیان بن و هێنده خۆیان به ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان سه‌رقاڵ نه‌كه‌ن.
گوتیشی، من هه‌رده‌م گرنگی به جه‌سته‌ی خۆم ده‌ده‌م و له منداڵیه‌وه ڕێنمایی دایك و باوك و كه‌سانی له خۆم گه‌وره‌تر به هه‌ند وه‌رده‌گرم، بۆیه هه‌مووان ده‌بینن كه گه‌یشتوومه‌ته ته‌مه‌نی سیی و حه‌وت ساڵی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له یاریكردن به‌رده‌وامم.
جێگای باسه ڕكابه‌ریه‌كانی خولی ئینگلته‌را تا هه‌شتی مانگی داهاتوو به هۆی ئه‌نجامدانی یاریه نێوده‌وله‌تیه‌كان وه‌ستاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.